Home Poetry and stories جادەی سەهۆڵەکە

Main Menu

Kurdistan KTV part 1

Japanese TV # 2

جادەی سەهۆڵەکە Print E-mail

ئەمشەو ئارەزووی پیاسەیەکی پایزی سەهۆڵەکە دەکەم

چونکە مناڵی و هەرزەکاریم لەوێ جێماون

ئەمشەو بە دوای خەونە تەواونەکراوەکانمدا دەگەڕێم

چونکە تابلۆکانم ڕەنگ لە خۆناگرن

تا کۆتایی خەونەکان نەبینن

ئەمشەو دەمەوێ زەردەی خۆری بازیان بکەمە پێکێکەوە و

مێزی سەری ساڵی ٢٠١١ ی پێ برازێنمەوە

ئەمشەو پوورەی هەنگی ڕابردووم درزێکی تێبووە

نهێنی هەنگەکان باڵیان گرتوە و ختوکەم دەدەن

ئەمشەو جادەکانی لەندەن لە دەفتەری یادەوەریەکەم دەچن

زۆر سپین

ئەم جادەیە ناوی سەهۆڵەکە نیە بەس سەهۆڵە

جادەکەی خەیاڵی منیش ناوی سەهۆڵەکەیە بەس سەهۆڵ نیە

تۆ بڵیی من و جادەی سەهۆڵەکە ئیتر یەکتر بناسینەوە؟

تۆ بڵیی هەر توڕە بێت لە وون بوونم؟

تۆ بڵیی ئەویش چاوەڕیی چیرۆکە تەواونەبوەکانم بکات؟

چیرۆکی شەوە تاریکەکان، شەوی تەقەکان

چیرۆکی رۆژە خوێناویەکان؟ بێ ڕەنگەکان؟

ئەو شارەی کە من جێم هێشت دەڵێن گۆڕاوە

ئەو خەونەی من لێم جیما لەوێ هەر بە دوامدا دەگەڕی

پیاسە دەکات لە سەهۆڵەکە

لە چایخانەی شەعب چا نۆش ئەکا

تۆ بڵیی من و ئەو خەونە کۆنەم

یەکتر بدۆزینەوە رۆژێ؟

پیاسەیەکی تری سەهٶلەکە بکەین جارێکی کە

بەبێ ترس

بە بێ پرس؟

سمکۆ ئەحمەد لەندەن کریسمەسی ٢٠١٠ www.simko-art.com

 

show

kurdsat part 2

Xaman...

Valid XHTML and CSS.