Home Poetry and stories سه‌فەر

Main Menu

Kurdistan KTV part 1

Japanese TV # 2

سه‌فەر Print E-mail

ئەمشەو نازانم بۆ مردن لە قاچی ژیانەوە ئاڵاوە؟

زۆر دەمێکە من بیر لەم ڕۆژە دەکەمەوە

 هەردەمزانی رۆژێکی هەفتە

هەفتەیەکی مانگ

مانگێکی ساڵ

هەیە کە کۆتایی منە

زۆر سەیرە کە دوور بوو ترسی زۆر بوو

بەڵام ئەمشەو کە نزیکە

من بێباکم

وەک چۆن لە دواساتی سەفەردا

شپرزە دەبووم و دەمویست زۆر بە پەلە پەیامەکانم بگەیەنم

تا وەخت ماوە فریاکەووم؟

بەلام ئەمشەو دواسەفەرمەو دەشزانم

یەکەم سەفەرمە بێ گەڕانەوە

یەکەم سەفەررمە بێ پارانەوە

زۆر سەیرە بۆ یەکەمجارە ناترسم

بۆ دوا جارە کە ناپرسم

ئەم سەفەرەم تەنها سەفەرە

بێ جانتاو بێ بلیت

ئەم شەوە دوا سەفەرمە بێ ئایپۆتەکەم

بێ گۆرانیەکانی پەیمان عومەر

ئەم سەفەرەم دوا سەفەرمە

بێ خۆم دەڕۆم

لەوەتەی هەم بیر لەمڕۆژە دەکەمەوە

لەوەتەی هەم سڵ لەم ساتە دەکەمەوە

کەچی سەیرە

ئاسانترین سەفەرە

ئەم دوا سەفەرە

من دەڕۆم و بۆ دواجار

دەبمە چەند تابلۆیەکی تەواو نەکراو

ئیتر جادەکان بێ من دەبن

شەوەکانیش بێ من دەبن

بۆ چەند رۆژی ناوەکەم لەسەر جەند پۆستێکی دی دێن

دوایی دەبرێن و

منیش بۆ هەتا هەتایە

وون دەبم

 

سمکۆ ئەحمەد/ لەندەن ٢٠١٠

http://www.simko-art.com

 

 

show

kurdsat part 2

Xaman...

Valid XHTML and CSS.